about-banner

دەربارە

ڕۆژانە، کەسانێکی زۆر لەپێناو دۆزینەوە و بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر و پارێزراوتردا، بڕیارێکی قورسی وەک جێهێشتنی نیشتیمان دەدەن. زۆر کات دەستیان ڕاناگات بە زانیاری بەردەست و لەلایەن کەسانی قاچاغچییەوە بەلاڕێدا دەبرێن، ئەمەش گەشتەکەیان مەترسیدارتر دەکات. دۆزینەوەی زانیاری دروست و متمانەپێکراو لەبارەی کۆچکردنەوە ئاڵۆزە. ئامانجی ئێمە دابینکردنی زانیاری و ڕێنماییە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆچبکەن سەبارەت بەو مەترسییانەی ڕەنگە ڕووبەڕووی ببنەوە و چی بکەن تاکو خۆیان لەو مەترسیانە بپارێزن. لێرە لە سیفار، بڕوامان وایە دەوڵەمەندکردنی کۆچبەران بە زانیاری و ڕێنمایی، هەنگاوی یەکەمە بۆ یارمەتیدانی خەڵک تاکو بڕیاری دروست بدەن و ڕێگەیان دەدەین سوودی زیاتر وەربگرن لە ئەزموونی کۆچکردنیاندا. ئەگەر خوازیاریت زیاتر بزانیت، لەڕێی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوەبکەcontact@safermigration.org