پەیڕەوی تایبەتمەندێتی

١. سەرەکی

١.١ ئەم پەیڕەوی تایبەتمەندێتییە تایبەتە بەهەموو ئەو زانیاریانەیەی لەگەڵ ئێمەدا ئاشکرایدەکەیت و ئەو زانیاریانەش کە ئێمە
وەک بەشداربوویەکی ماڵپەڕەکەمان سەبارەت بە تۆ کۆیدەکەینەوە. پەیڕەوەکە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:

  • ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی لەبارەی تۆوە وەریدەگرین
  • چۆنییەتی بەکارهێنانی ئەو زانیارییانە
  • کام زانیاریانە لەگەڵ ئەو لایەنانەدا بەشدەکەین کە خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن

١.٢ ڕاژەی خزمەتگوزارییەکانمان هەندێکجار بەستراونەتەوە بەو خزمەتگوزاریانەی کەسانی دیکە بەڕێوەی دەبەن. ئەو لایەنانەشی
خزمەتگوزاری پێشکەشدەکەن پەیڕەوی تایبەتمەندێتی تایبەت بەخۆیان هەیە و ئەو زانیاریانەی پێیاندەدەیت بەپێی پەیڕەوەکانی ئەوان
مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت نەک هی ئێمە. لەم دۆخەدا ڕەزامەندی بەڕێزت ڕاستەوخۆ داوادەکرێت.

١.٣ ڕێکخراوی سەرپەرشتیکردنی داتاکان بۆ وەرگرتن و ڕێکخستنی داتا تایبەتییەکانت بریتییە لە:

Farsight Limited
Queen’s Road Central
Central, Hong Kong

٢. پاراستنی زانیارییەکان

٢.١ تەنها وەک بەشێک لە هەوڵەکانمان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان داوای زانیاری کەسییت لێدەکەین و دروستکردنی تۆڕی
زانیاری و کۆکردنەوەی داتاکانمان بەمجۆرە پێکدەهێنرێت.
٢.٢ بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانمان لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری ئەوروپا پەرەپێداوە و گەیاندووە و هەروەها بەڕێوەبردووە. کاتێک
زانیاری کەسیی خۆت لەسەر پەڕەکەمان تۆماردەکەیت، دەگوازرێتەوە بۆ سەنتەرەکەمان لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری ئەوروپا و لەوێ
تۆماردەکرێت، دەپارێزرێت و کاری لەسەردەکرێت.

٣. ئەو زانیارییانەی ئێمە کۆیدەکەینەوە

٣.١ ئێمە ئەو زانیارییانە کۆدەکەینەوە کە ڕاستەوخۆ پێماندەدەیت:

  • زانیاری هەژمارەکەت. کاتێک ناوی خۆت بۆ کردنەوەی هەژمارێک تۆماردەکەیت، ئێمە ئەو داتایانە کۆدەکەینەوە کە بۆ
    دروستکردنی هەژمارەکە پێماندەدەیت، کە ناوی بەکارهێنەرەکەت و ژمارە نهێنییەکەت لەخۆدەگرێت.
  • زانیاری دیکە کە لەناو خزمەتگوزارییەکەدا تۆماریدەکەیت. ڕەنگە ئەو داتایەمان لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمێکدا، ناو
    تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڕاوێژکاری، نوێکردنەوەی زانیارییەکانی هەژمارەکەت، وەڵامدانەوەی ڕاپرسی، گەیاندنی پێشنیار یان
    بەکارهێنانی بەشەکانی خزمەتگوزارییەکەماندا، وەرگرتبێت.

٣.٢ هەندێک زانیاری تەکنیکی لەو سەرچاوانەوە وەردەگرین کە بەکاریاندەهێنیت لەکاتی گەڕانی ئۆنڵاین بۆ بەکارهێنانی
خزمەتگوزارییەکانمان
داتای ناونوسکردن. ئێمە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری وەردەگرین و تۆماریدەکەین لە ئامێرەکەت و گەڕانی ئۆنڵاینتەوە لەکاتی
بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانمان. بۆ نمونە: ئێمە پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێتەکەت، ناسنامەی مۆبایلەکەت، کات و بەرواری ناوچەکەت،
مافی بەرایی زمانەکەت، سیستمی کۆمپیوتەرەکەت، پلاتفۆڕمی بەکارهێنانەکەت، جۆری هێڵی ئینتەرنێتەکەت و ئەو لینکانەی
بەکارتهێناون، تۆماردەکەین. ئەگەر خۆت بۆ هەژمارێک ناونووس بکەیت، ئێمە ناسنامەیەکی بەکارهێنەری تایبەت بەخۆتت بۆ
دروستدەکەین. ئەم زانیاریانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی داتا لەبارەی چالاکییەکانتەوە کۆدەکەینەوە لەکاتی بەکارهێنانی
خزمەتگوزارییەکانماندا. ئەو زانیارییانە بەیەکەوە دەبەستینەوە کە ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە هەژمارەکەتەوە هەیە (ئەگەر
هەژمارت هەبێت) لەگەڵ ئەو زانیارییانەدا کە ئێمە گەڵاڵەمان کردوون.

٤. گەڵاڵەکردنی زانیاری

٤.١ تانها تاکو ئەوکاتە زانیارییەکانت لای خۆمان دەهێڵینەوە کە خزمەتگوزارییەکانمانت پێشکەشدەکەین و بۆ بەرژەوەندی کارەکەت
بەکاریدەهێنیت. بە گشتی ڕەچاوی ئەوە دەکەین چ جۆرە زانیارییەکە لامانە، قەبارەی زانیارییە کۆکراوەکان چەندە، تا چ ڕادەیەک
هەستیارە و هەر داواکارییەکی یاسایی دیکە. پڕۆسەکانمان بەجۆرێک دیزاین کردووە کە زانیارییەکانت بسڕێنەوە لەکاتێکدا چیتر
پێویستمان بە هێشتنەوەیان نابێت.

٥. چۆن زانیارییەکانت بەکاردەهێنین

٥.١ پێویستە “بنەمای یاسایی”مان هەبێت بۆ بەکارهێنانی زانیارییەکانت. هەندێکجار داوای ڕەزامەندی خۆت دەکەین بۆ گرتنەبەری
هەڵوێستی دیاریکراو، بۆ نمونە کاتێک دوگمەی سەبسکرایب دادەگریت بۆ وەرگرتنی نۆتیفییکەیشنەکانمان. هەندێکجار، کاتێک بۆ
بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەک دەبێت زانیارییەکانت بەکاربێنین و خۆشت ئەوە دەزانیت بۆیە ڕەزامەندی وەرناگرین، تەنها
لەچوارچێوەی ڕێگەپێدانی یاساییدا زانیارییەکانت بەکاردەهێنین.

٥.٢ زانیارییەکانت بۆ ئەم کردارانە بەکاردەهێنین:

  • بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانمان بەدەستت و ناساندنی زانیاری لەبارەی خزمەتگوزارییەکانمانەوە
  • بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکانتدا
  • بۆ ڕێکخستنەوەی خزمەتگوزارییەکانمان بەدەوری ئەو سەرچاوانەدا کە بۆیدەگەڕێیت و ئەمەش یارمەتیمان دەدات تێێبگەین
    لەوەی چ جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆتۆ گونجاوە.
  • بۆ پەیوەندیکردن پێتەوە، بۆ نموونە:
  • پێدانی زانیاری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی پەیڕەوەکە
  • وەڵامدانەوەی ڕێککەوتنامەیەک یاخود داواکارییەکت
  • ئاگادارکردنەوەت لە نوێترین چالاکیماندا بەپێی ئەو پێشبینیانەی پێشتر بۆ خزمەتگوزارییەکانمان داوتە پێمان.
  • بۆ ناردنی زانیاری نوێ لەبارەی نوێترین بڵاوکراوەکانمانەوە بەپێی بواری خۆت

٦. هاوبەشیپێکردنی زانیارییەکانت
٦.١ ئێمە بەهیچ جۆرێک زانیارییەکانت نافرۆشین. هەندێکجار لەگەڵ لایەنی دیکەدا هاوبەشی پێدەکەین، بۆ نموونە:
زانیارییەکانت لەگەڵ ئەندامانی دیکەی گروپی سیفاردا هاوبەشیپێدەکەین ئەگەر وەک بەشداربوویەک داوابکەیت بەشداری
خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سیفار بکەیت
هەندێکجار زانیارییەکانت لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی دیکەی ڕێکخراوەکاندا هاوبەشیپێدەکەین بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی زانیارییەکانت
لەجیاتی ئێمە، بۆ نموونە: تا یارمەتیمان بدەن ئەو ئیمەیڵانەت بۆ ئامادەبکەین کە پەیوەندیدارن بە بواری دڵخوازی خۆتەوە.
دڵنیایی لەوە دەکەینەوە کە ڕێکخراوەکانی دیکەش پەیڕەوی پاراستنی زانیاری تایبەت بە خۆیان هەبێت بۆ پاراستنی زانیارییەکانت کە
لایەنی کەم بە ڕادەی پەیڕەوەکەی ئێمە بەهێز و پارێزراو بێت
ئەگەر لەلایەن یاساوە داوامان لێبکرێت زانیارییەکانت بەشبکەین

٧. سڕینەوەی زانیارییەکانت

٧.١ دەتوانیت داوای سڕینەوەی زانیارییەکانت بکەیت لەوکاتەدا کە هەژمارەکەت دەسڕیتەوە. بیرتبێت کە تۆماری بەشداریکردنت لە
خزمەتگوزارییەکانماندا دەهێڵینەوە بەڵام ئەمە هیچ کاریگەری و پەیوەندییەکی بە تۆوە نابێت.

٨. مافەکانت

٨.١ مافی ئەوەت هەیە کە داوای کۆپییەک لە زانیارییەکانت بکەیت. هەروەها مافی ئەوەشت هەیە داوای راستکردنەوەی زانیاری تایبەت
بەخۆت بکەیت لەکاتێکدا بە هەڵە نووسرابێت، دەتوانیت داوای سڕینەوەی زانیارییەکانت بکەیت یاخود ئاگادارمان بکەیتەوە کە بۆ چ
مەبەستێکی دیاریکراو زانیارییەکانت بەکاربهێنین. لە هەندێک بارودۆخدا، ڕەنگە نەتوانین هاوکارت بین، بۆنموونە: کاتێک یاسا
پێمان بڵێت کە ناتوانین.

٩. فۆڕمی کوکیز و بەدواداچووون

٩.١ فۆرمی کوکیز بۆ کۆکردنەوەی هەندێک زانیاری بچوک و سەرەتاییە کە لە ئامێرەکەتدا خەزن دەبێت لەکاتی بەکارهێنانی
خزمەتگوزارییەکانماندا. ئێمە فۆڕمی کوکیز و داتای دیکە بەکاردەهێنین بۆ:

  • بیرهاتنەوەی زانیاری لەبارەی تۆ و بواری دڵخوازی تۆوە تاکو ناچارنەبین بەردەوام و دووبارە دابینیان بکەینەوە.
  • تاکو یارمەتیمان بدات تێبگەین خەڵک چۆن خزمەتگوزارییەکانمان بەکاردەهێنێت وەک بەشێک لە پرۆسەی بەرەوپێشبردنی
    خزمەتگوزارییەکانمان

هەندێک لە بەشەکانمان بەبێ “پڕکردنەوەی فۆرمی کوکیز”کارناکات. ئەمانە هەموو چالاک و کاران لەکاتێکدا تۆ خزمەتگوزارییەکانمان
بەکاردەهێنیت. تەنها کاتێک ڕەزامەندیت لەسەری هەبێت فۆڕمی کوکیز بەکاردێت. بیرتبێت ڕەنگە لەلایەن ڕێکخراوی دیکەشەوە فۆڕمی
کوکیز بێتە بەردەستت کە بەدواداچوون بۆئەوە دەکەن چۆن خزمەتگووزارییەکانی ئێمە بەکاردەهێنیت. بۆ نموونە: ڕەنگە فۆڕمی کوکیزی
سۆشیال مێدیای کۆمپانیایەک بێتە بەردەستت کاتێک دەتەوێت شتێک لە ماڵپەڕەکەی ئێمەدا شەیر بکەیت. دەتوانیت ئەم فۆڕمی کوکیزانە
بکوژێنیتەوە، بەڵام لەڕێگەی ئێمەوە نا. هەندێک لە فۆڕمەکانی کوکیز ڕاستەوخۆ دەسڕێنەوە کاتێک لینکەکە، ماڵپەڕەکە یاخود
ئەپڵیکەیشنەکە دادەخەیتەوە. هەندێکیان بۆ ماوەی زیاتر دەمێننەوە و هەندێکجار بۆ هەتاهەتایە دەمێننەوە و لەناو ئامێرەکەت
پاشەکەوت دەبن، تاکو هەرکاتێک ویستت بۆیبگەڕێیتەوە.
٩.٢ کاتێک یەکەمجار سەردانی ماڵپەڕەکەمان دەکەیت، پەیڕەوی تایبەتمەندی فۆڕمی کوکیزت بۆ ڕووندەکەینەوە و داوای ڕەزامەندیت
لێدەکەین، کاتێک ڕەزامەندی دەردەبڕیت ئەوکات دەتوانین زانیارییەکان بەکاربێنین. ئەگەر بڕیارت گۆڕی، وەستاندنی فۆڕمی کوکیز
ڕەنگە ڕێگەت پێنەدات دەستتبگات بە بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانمان یاخود ڕەنگە هەندێکیش لە خزمەگوزارییەکان بە باشی کارنەکەن.

پەیوەندیکردن پێمانەوە لەبارەی پەیڕەوی تایبەتمەندێتی

کاتێک لە فۆڕمی پەیوەندیکردنی تایبەت بە پاراستنی داتاکاندا نامەمان بۆ دەنووسیت، کارمەندی بەشی پاراستنی داتاکان بەدەستی
دەگات.